فراکسیۆنی سەوز شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ خەڵات دەکات
ی ن ک 03:01 PM - 2023-06-08
تایبەت
فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرامبەر هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی بۆیان، لەمەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ.
مەراسیمەکە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨/٦/٢٠٢٣ لە سلێمانی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز و ئەندامانی فراکسیۆنەکە بەڕێوەچوو تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستە کرد لەبەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی بۆ فراکسیۆن.
لای خۆشیەوە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سوپاسی فراکسیۆنی سەوزی کرد، کە لەماوەی رابردوودا لە پەرلەمانی کوردستان توانیویانە رۆڵی باش بگێڕن و نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

