برایه‌كی شه‌هید هاوكار جاف: پارتی دۆسیه‌ی شه‌هید هاوكار به‌لاڕێدا ده‌بات

کوردستان 01:33 PM - 2023-06-07
برای شەهید هاوکار جاف PUKMEDIA

برای شەهید هاوکار جاف

هەولێر

برایەکی شەهید هاوکار جاف لەبارەی بەلاڕێدابردنی کەیسی براکەیەوە رایدەگەیەنێت: "بڕوامان بە سیناریۆ کارتۆنییەکان لەبارەی شەهیدکردنی عەقید هاوکار جافەوە نییە و داوا دەکەین لیژنەیەکی هاوبەش کە نوێنەری وڵاتانیشی تێدا بێت لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکەن و تاوانبارانی راستەقینەی تاوانەکە دەستگیربکەن".

 

سیروان جاف برای شەهید عەقید هاوکار جاف لەسەر گۆڕی براکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەوانەی دەستیان سورە بە شەهیدکردنی هاوکار جاف هێشتا بەردەوامن لە دژایەتیمان و دەیانەوێت تەبایی ناو بنەماڵەکەمان تێکبدەن و دووبەرەکی بخەنە نێوانمانەوە، ئەمەش لەپێناو بەلاڕێدابردنی ئەو کەیسە و وەرگرتنی پلە و پۆست".

 

شانازی بە یەکێتی بونمانەوە دەکەین

 

دەشڵێت: "ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف لەسەر رێبازی براکەمان بەردەوامین و شانازی بە یەکێتی بونمانەوە دەکەین، وەک چۆن شەهید هاوکار شانازی بە یەکێتیبونی خۆیەوە دەکرد، هەروەها داوا دەکەین لیژنەیەکی هاوبەش بە ئەندامێتی نێودەوڵەتی پێکبهێنرێت و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکات، ئێمە وەک بنەماڵە رێگە نادەین پارتی بە تاک لایەنە بە سیناریۆی کارتۆنی دۆسیەی شەهیدکردنی براکەمان بەلاڕێدا بەرێت".

 

بەڵگەی حاشا هەڵنەگر و دروستم لەبەردەستە

 

"رای گشتی و خەڵک ئاگادار دەکەمەوە ئەگەر پارتی لەبەغدا لەگەڵ یەکێتی رێکبکەوتایە بێگومان ئێستا کەیسەکەمان بە لایەکیتردا برابوو، ئەمەش بەڵگەیە بۆ بەلارێدابردنی کەیسەکەی شەهید هاوکار جاف و داوا لە پارتی دەکەین واز لە بڕیاری تاک لایەنە لەسەر ئەم دۆسیەیە بهێنێت، چونکە من وەک و برای شەهید هاوکار لەبارەی شەهید کردنیەوە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر و دروستم لەبەردەستە، هەروەها داواش دەکەم هەوڵنەدرێت لەوە زیاتر تەبایی ناو بنەماڵەکەمان تێکبدرێت"، سیروان جاف وای وت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە