ئاسایشی هەولێر گەنجێك دەستگیر دەكات و تەرمەكەی بۆ كەسوكاری دەنێردرێتەوە

کوردستان 06:53 PM - 2023-06-06
زیرەك شەهید عەلی محەمەد PUKMEDIA

زیرەك شەهید عەلی محەمەد

هەولێر

هێزێكی ئەمنی هەولێر گەنجێك دەستگیردەكات و دوای چەند سەعاتێك كەسوكارەكەی ئاگادار دەكرێنەوە كە تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەری وەرگرنەوە و مامی گەنجەكەش دەڵێت: "ئاسایشی سەیداوە زیرەك شەهید عەلی برازامیان بردووە و شوێنی ئەشكەنجە بە تەرمەكەیەوەیەتی".

سەعات 12:00ی نیوەرۆی 6/6/2023، هێزێكی ئەمنی گەنجێك بەناوی زیرەك شەهید عەلی محەمەد دەستگیر دەكەن و بەوتەی كەسوكارەكەی: "دوای چەند سەعاتێك ئاگادار كراونەتەوە كە  تەرمەكەی لە پزیشكی دادی هەولێر وەربگرینەوە".

بەوتەی مامی قوربانیەكە: "زیرەك شەهید عەلی محەمەد، كێشەی لەگەڵ كەس دا نەبووە و هیچ جۆرە نەخۆشیەكیشی لەگەڵدا نەبووە و ئاسەواری ئەشكەنجە بە جەستەی كوڕەكەمانەوە بووە".

هەر لەو بارەیەوە برایەكی زیرەك رایدەگەیەنێت: "ئاسایشی سەیداوە زیرەكی برامیان بردووە و نازانین لەسەر چییە و هیچیان پێ نەوتوین، بەڵام دوای سێ سەعات تەرمەكەمان وەرگرتەوە".

زیرەك شەهید عەلی محەمەد تەمەنی 41 ساڵە و خێزاندارەو خاوەنی سێ منداڵە و دوكانداربووە لە بازاڕی هەولێر و ئاسایش لەشوێنی كارەكەی بردویانە، بەڵام تائێستا ئاسایشی هەولێر هیچ روونكردنەوە و لێداوانێكی لەسەر ئەم رووداوە نەداوە.

PUKMEDIA

بۆ بینینی وتەی کەسوکارەکەی کلیک لێرە بکە

 

 

ئەمانەش ببینە