هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان
پرسەنامە 05:01 PM - 2023-06-03
PUKMEDIA
پرسەنامە
کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی
ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی
خانەوادەو کەسوکاری مستەفا فەرمان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری
کاک مستەفا فەرمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی
دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک (مستەفا فەرمان) برای سەرکردەی تێکۆشەرو قارەمان
کاک جەبار فەرمان-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی
خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و
ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین
بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی
و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

