پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خاتوو فەهیمە
پرسەنامە 03:20 PM - 2023-06-02
PUKMEDIA
پرسەنامە
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خاتوو فەهیمە سابیر دەکات.
دەقی پرسەنامەکە...
*بەڕێز خاتوو فەهیمە سابیر*
*بەرێزان خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو عائیشە قادر پیرداود*
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (عائیشە قادر پیرداود) نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (عائیشە قادر) خانمێکی نیشتمانپەروەر و لەخێزانێکی قوربانیدەر بوو بۆ هێنانەکایەی ئازادی بۆ گەلەکەمان و دایکی هەردوو شەهیدانی نەمر کاک رشاد و دکتۆر رشید بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفمانە.
هاوبەشی غەمتانم و پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

