سەرۆک بافڵ: هەوڵەکان لەپێناو خزمەتی هاووڵاتییان و چاکەی گشتیدا بێت
کوردستان 07:27 PM - 2023-05-30
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
دەباشان پێشوازی لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کرد.
لە دیدارەکەدا کاروباری رێکخراوەیی و رێکخستنەوەی ئۆرگانە
حزبییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە فراوانکردنی هەمەهانگیی تەواو لەنێوان
ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی کرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ئەرک و
بەرپرسیارێتییەکانی دامەزراوەکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، هەمووان لە هەر پلە و
پۆست و ئۆرگانێکی یەکێتیدا بن بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و
هەوڵەکانیان لەپێناو خزمەتی هاوڵاتییان و چاکەی گشتیدا بێت.
وتیشی، بەچاوی رێزەوە توانا و لێهاتوویی کادر، ئەندام و لایەنگرانی
یەکێتی تەماشا بکرێت و زەمینەیەکی لەباری کارکردنیان بۆ بڕەخسێنرێت تاوەکو پەرە بە
تواناکانیان بدەن و خزمەتی کوردستان بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

