سەرۆک بافڵ پێشوازی لە لێپرسراوی نوێی هەواڵگریی پێشمەرگە دەکات
کوردستان 03:28 PM - 2023-05-30
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ لێپرسراوی نوێێ هەواڵگریی پێشمەرگە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
دەباشان لەگەڵ پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لەکۆبوونەکەدا عەمید سیروان کەریم، راوێژکاری ئەمنی و
هەواڵگریی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەمید گۆران بەرزان، یاریدەدەری
ئەمنی و هەواڵگریی سەرۆکی یەکێتی ئامادەبوون.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لە پۆلو شاڵاو
عەلی عەسکەری بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە، هیوای
سەرکەوتنی لە بەرپرسیارێتییە نوێکەیدا بۆ خواست و رێنوێنیکرد بە ئەوپەڕی
دڵسۆزییەوە خزمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات و پشتبەستوو بە بنەما هەواڵگری و
سەربازییەکان ئەرکەکانی بەجێبهێنێت.
لەبەرامبەردا لێپرسراوی نوێی هەواڵگریی پێشمەرگە سوپاسی
پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆکی یەکێتی کرد و رایگەیاند، بەپشتیوانیی سەرۆک و
هەڤاڵانمان هەموو هەوڵێک لەپێناو بەهێزترکردن و پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگە و
پایەکانی هەواڵگری دەخەینەگەڕ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

