د. فوئاد مەعسوم: روباری خوێنی شەهیدانی یەکێتی گەواهیدەری شانازیەتی
کوردستان 09:21 PM - 2023-05-29
PUKMEDIA
د.فواد مەحسوم
د.فواد مەحسوم سەرۆک کۆماری پێشوی عیراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتییەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت:"لەم یادەدا سڵاوو لە ماندوبون و تێکۆشان و رابەرایەتی دەیان ساڵەی هەڤاڵ مام جەلال کە ماندوونەناسانە هەموو تەمەنی تەرخانکرد بۆ گەل و وڵاتەکەی".
دەقی پەیامەکە...
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی شۆڕشی نوێ
جەماوەرو تێکۆشەرانی یەکێتی
سەرۆک و سەرجەم هەڤاڵانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیە شۆڕشگیڕو خەباتکارە دێرینەکەمان پیرۆز بێت لەهەموان .
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەرۆژگارێکدا هاتەکۆڕی تێکۆشان و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانەوە کە پێویستیەکی مێژووی ئەوێ ڕۆژێی کوردستان بوو ، یەکێتی لەوساتەوە بێ ماندووبون و بێ پسانەوە درێژەی بەو خەبات و تێکۆشانە داوەو ڕوباری خوێنی شەهیدەکانیشی باشترین گەواهیدەری ئەو مێژووە پڕ شانازیەیەتی.
ئەمڕۆ لەکاتێکدا یادی دامەزراندنی یەکێتیەکەمان دەکەینەوە کە:لەهەموو ساتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی ناوخۆیی و سازانی نیشتیمانی و هەوڵدان بۆ ئاشتەوایی هەیە تا بتوانین خەونی لەمێژینەی شەهیدەکانی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان بەدیبهێنین .
لەم یادەدا سڵاوو لە ماندوبون و تێکۆشان و رابەرایەتی دەیان ساڵەی هەڤاڵ مام جەلال کە ماندوونەناسانە هەموو تەمەنی تەرخانکرد بۆ گەل و وڵاتەکەی .
سڵاو لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ماندوانی رێگای سەرخستنی یەکێتی .
سڵاو لە هەموو دڵسۆزانی ئەمڕۆو سبەی و دواڕۆژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
د.فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆماری پێشوی عیراق و
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ی ن ک
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

