فراكسیۆنی پارتی هەوڵی پەكخستنی گێرانەوەی پاشەكەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات
کوردستان 12:44 PM - 2023-05-29
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات, كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێی فراكسیۆنەكەیەوە لە بەغدا كار دەكات بڕگەی گێرانەوەی 10% پاشكەوتی مووچەخۆرانی هەرێم لابەرێت، هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی پێداگری لە چەسپاندنی ئەو ماددەو بڕگانە دەكات كە لە بەرژەوەندی شایستە داراییەكانی هەرێم و گێرانەوە و خەرجكردنی پاشەكەوت و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە.
پەرلەمانتار مستەفا سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت:" یەكێتی بە پاڵپشتی ئێمە ماددەیەكی بۆ بودجە زیادكرد، كە تێیدا 10%ی پاشەكەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران بگەڕێنرێتەوە" و ئشكراشیدەكات:" بەڵام دوێنێ پارتی داوای لابردنی ئەو بڕگەیەی كرد، ئەو بابەتە بە كاروباری ناوخۆیی هەرێم دەزانێت"
مستەفا سەنەد لە جریوەیەكدا كە لە ئەكاونتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە دەڵێت:" بەداخەوە پێشبینی دەكرێت هێزە سیاسییەكان بە داواكەی پارتی رازیبن" و نوسیویەتی:" ئێمە بە فەرمانبەرانی هەرێم و یەكێتی دەڵێین: "براتانین".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" فراكسیۆنی یەكێتی سێ پێشنیازی ئاڕاستەی لیژنەی دارایی كردبوو، كە خۆی لە ئەولەویەتی پشكی هەرێم بۆ مووچەخۆران و دابەشكردنی پشكی پارێزگاكان بە دادپەروەرانە و گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەخۆران دەبینییەوە، كەبێگومان هەرسێ پێشنیازەكە لەبەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون".
د.نەرمین معروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت:" گێڕانەوەی لێبڕین و پاشەكەوتی مووچە لە پرۆژە یاسای بودجە چەسپێنراوە و لە دوای پەسەندكردنی خشتەی گواستنەوەكان پارەی پێویستی بۆ تەرخاندەكرێت".
" نەك پاشەكەوت بەڵكو لێبڕینەكان و دابەشنەكردنی مووچـــەش دەگەڕێندرێتەوە" ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لە نوێنەرانی عیراق وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

