خەرجی مەكەن

بیروڕا 09:14 AM - 2023-05-29
ستران عەبدوڵڵا PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا

بیروڕا ستران عەبدوڵا

ستران عەبدوڵڵا

 

بە گوفتار و بە كردار خیانەت زۆر خەرج دەكەن، ناپاكی زۆر دێننە ناو باسەكانەوە. 

 

مەرد و ڕەند نابێ بە موناسەبە و بێ موناسەبە ناپاكی و خیانەت زۆر خەرج بكات. ئاخر دوایی وشەكە دەسوێ، ژەنگ دەبات و بەهای نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی لەدەست دەدات.

تەنانەت لە ئاستی كۆمەڵایەتیشدا مرۆڤ زۆر تەڵاقی لەسەر زاران بوو، لە گەمەی دامە و دۆمینە تا دەگات بە قورسی قومار خۆشی لێ هات و بەكاری هێنا، ئێ دوایی هەڵە دەفەرمێ و تێدەكەوێ، بە چەشنێك سەد مارە بە جاش چاك و راستی ناكاتەوە.

بەڕێزان كەم لە كار و كاردانەوەدا ئەم دەستەواژە هەستیارانە خەرج بكەن، راسێكەی هەر برینی خەڵك نەكولێننەوە و خۆتان نەیكەنەوە بیریان ئیتر خۆی لە خۆیدا بەسە و كوردایەتی سەلامەتە.

خەرجی مەكەن، .. بۆ ئایندەی كوردستان بەها دەگمەنەكان بە دەستەواژە دەگمەنەكانەوە پایەدارن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە