زیاد جەبار: یەكێتی رێگا بە كاری نایاسایی و ناپەیڕەوی نادات

کوردستان 05:04 PM - 2023-05-28
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان PUKMEDIA

زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: "یەكێتی بەهیچ جۆرێك سازش لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە شێوەی نایاسایی و ناپەیڕەوی ناكات و رێگری دەكات لەهەر پێشێلكارییەك لەناو هۆڵی پەرلەماندا بكرێت".

ئەم وتەیەی سەرۆكی فراكسیۆن لە میانی كۆڕیكدابوو كە مەكتەبی رێكخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کورداستان بەهەماهەنگی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رۆژی 28/5/2023، بۆ زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لەئەندامانی پەرلەمان رێكخرا، كە سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەب و كادرانی یەكێتی ئامادەبوون، ئەو چالاكیەش لە هەفتەیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێكخرابوو.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: "لە دوا كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كە فراكسیۆنی زەرد دەیویست تاكڕەوانە هەندێك بڕگەی نایاسایی و ناپەیڕەوی تێپەڕێنێت و بیسەپێنێت، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان بەپێی دەسەڵاتی یاسایی خۆی دانیشتەكەی دواخست".

 

وتیشی: "بەهۆی هەوڵی ناپەیڕەوی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی پارتی، ئاڵۆزی سەریهەڵدا و فراكسیۆنی سەوز بۆ ئەوەی بەنایاسایی ئەو بڕگانە تێنەپەڕێت رێگرییان كرد و رێگەیان نەدا بڕیارە نایاسایی و ناپەیڕەوییەكە بسەپێندرێت".

"یەكێتی بەهیچ جۆرێك سازش لەسەر هەمواركردنەوەی یاسایی هەڵبژاردنەكان و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ناكات  و رێگری دەكات لەهەر پێشێلكارییەك لەناو هۆڵی پەرلەماندا بكرێت"، زیاد جەبار لە كۆڕەكەدا وایوت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە