عەدنان موفتی: پشتگیری مافی فەرمانبەران و خانەنشینان دەکەین

کوردستان 04:11 PM - 2023-05-27
عەدنان موفتی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەرشیف

عەدنان موفتی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، سەبارەت بە گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە رێژەی 10% ی مانگانە، رایدەگەیەنێت:" هەر شتێک لەپێناوی خەڵکدا بێت و مافی فەرمانبەران و خانەنشینان بێت پشتگیری دەکەین."

عەدنان موفتی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، رایگەیاند:"هەر شتێک لەپێناوی خەڵکدا بێت و مافی فەرمانبەران و خانەنشینان بێت پشتگیری دەکەین، هاوکات بەرپرسیارییەتی حکومەتی عیراق_یشە، کە ئەو قەرەبووکردنەوەیە لەسەر حسابی بودجەی هەرێم نەبێت".

وتیشی:" پێشتر بوودجە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بڕداراوە، بۆیە پێویستە شتێک بکات کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بێت".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە