١٣ کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکرێن
کوردستان 08:56 PM - 2023-05-25
راگەیاندنی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی
دەستگیرکراوان
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسی کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی ( ٣ ) گرووپی دزیکردنی ڕاگەیاند، کە 13 کەسن و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیەوە دەستگیرکراون.
بەپێی زانیارییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوه بە ماددەکانی ( ٤٤٣ ، ٤٤٤ ، ٤٤٦ ) سیانزە کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە .
لە راگەیەندراوەکە دا هاتووە:" تۆمەتبارەکان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری دزییان لە ماڵان و دوکان و شوێنە گشتیەکان کردووە و سەرانەشیان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە".
ئەو سێ گرووپە ( ئۆتۆمۆبێل ، ئاڵتون ، پارە ، مۆبایل ) دزیوەو تۆمەتبارەکانیش دانیشتوی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی خوارووی عیراقن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

