هەشت بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:33 AM - 2023-05-25
PUKMEDIA
ئاسایش
هەشت بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستیش بەسەر بڕێك كریستاڵ و كەلوپەلی تایبەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی رۆژنامەنوسی ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاشكرایدەكات كە لە هەڵمەتێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین گروپێكی بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ئاسایشی راپەڕین رۆژی 15-5-2023، ئەو گروپەیان دەستگیركردووە كە دانیشتووی "ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستانن و دەستیشیان بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) و ئامڕازەكانی بەكارهێنان و پێوانەكردنی ماددەی هۆشبەر دا گرتووە".
تۆمەتبارەكان بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە تۆمەتباران بە ماددەكانی 26 و 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە .
پێشتریش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش، باندێكی بازرگانی سێ كەسی بە ماددەی هۆشبەری هەشیش و كریستاڵ و گەردەوە دەستگیر كران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

