سەرۆک بافڵ: هەموو هەوڵێکمان لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییانە
کوردستان 07:49 PM - 2023-05-21
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ وباڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
سلێمانی پێشوازی لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.
لەدیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و
عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بەردەوامی نێوان
لایەنەکان کرایەوە بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر
ئاڵنگارییەکاندا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە یەکخستنی هەوڵە
نیشتمانییەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن، هەڵوێستی یەکێتی
روونکردەوە و رایگەیاند، زەمینەیەکی لەبار بۆ گەیشتن بە سازان و رێککەوتنی
نیشتمانی هاتووەتە ئاراوە و هەموو هەوڵێکیشمان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی
و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییاندایە.
سەرۆک بافڵ وتیشی، گفتوگۆکان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن
لەهەرێم بەردەوامە و هیوادارین ئەو خاڵانەی ناکۆکی لەسەرە، بەزووترین کات
رێککەوتنی لەسەر بکرێت و هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
هەر لە دیدارەکەدا بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و
پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

