دەنگ و رەنگ
بیروڕا 07:43 PM - 2023-05-18
تایبەت
ستران عەبدوڵلا
ستران عەبدوڵلا
وێنەکە هەر چرکەیەکی مێژووە و هەموو شتێکی لە جێی خۆی راگرتووە. یادی کوردستان و شۆڕشەکەیەتی کە جوانی ئەم نیشتمانە دەهێنێ قوربانی بۆ بکەیت تەنانەت ئەگەر سەروەت و سامانیشی نەبێ .مەمالیک زۆرن لە دونیا نەوت و گاز، سامان و داهاتیان هەیە، بەڵام دیمەنی بیابان و ڕەنگ و بۆی وەحشەتناکە.
کێ دەتوانێ هەقی ئەم گرتەیە بدا ئەگەر هاژەی روبار و جریوە و قریوەی بالندە و تەیر وتوری نەهێنێتە گۆ. وێنە چۆن دەکارێت شاخ و داخ ، زامدار و ساغی ئەم سوپای رزگارییە و ئەم جولە و بزاوتەیان بەرجەستە بکات کە بۆنی بۆنخۆش نا پرژێنێ و پەخش و پەرێشانی ناکات .رەنگ و رازاوەیی شنە و گەشانەوەی گەڵا و گوڵ ناهێنێتە قسە. دارو درەخت ئەگەر زمانی هەبێ یان کۆدی زمانی ئاخاوتنی بۆ بنیادەم ئاسان بێت شەرحی دەکرد ئەم رێبوارانە وا نەهاتوون راگوزەر بن و ڕا گوێزەر بن ، وا نەهاتوون دەستبەرداری خاک و خەڵک، خۆر و خۆڵ، رێ و زرێباری ئەم ئاوەدانییە بن. بەڵکو واهاتوون خاوەنی بن و خاوەندارێتیی لێ بکەن.
وا هاتوون تا سەر بمێننەوە و تاپۆی کوردستانیی لە کوردستان بدەن و ناوێکی لێ بنێن کە لەگەڵ حەڵاڵ و زوڵالی مێژووەکەی بگونجێ و لەگەڵ رەوایی و رەوانیی جوگرافیاکەی وێک بێتەوە.
سەیری هارمۆنی روخسار و رەنگ، گەنم رەنگی و نەرم دەنگی ئەم پۆلە ئازادیخوازە بکەن و لەگەڵ دزێوی سوپای ئیحتلال و زەیتونی سەربازی و ئەستێرەی سەرشانی بێ شەوکەتان بکەن، ئاسمان و رێسمانی فەرقە. ئەم تابلۆیە چەند گونجاو و چەند خۆشناو و خۆش ناوەرۆکە؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

