قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مام كەریم كاوانی دەكات

پرسەنامە 11:25 PM - 2023-05-16
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بۆ كۆچی دوایی مام كەریم كاوانی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو مام كەریم كاوانی

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (مام كەریم كاوانی)كەسایەتی دیار و تێكۆشەری ڕێگای كوردایەتی، نیگەران و دڵگران بووم.

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە كەسوكار و بنەماڵەكەتان دەكەم. خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە