کتێبی سازمانی ئینقیلابی و کوردستان بڵاودەکرێتەوە
هەواڵ 08:31 PM - 2023-05-15
PUKMEDIA
ساڵۆنی کوردستانی نوێ
رۆژی شەممە ١٣-٥-٢٠٢٣، لە
ساڵۆنی کوردستانی نوێ، کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی ( سازمانی ئینقیلابی
و کوردستان) کە لە نووسین و ئامادەکردن و وەرگێڕانی رووناکبیر و رۆژنامەنووسی بە ئەزموون
( حەسەن قازی) ە بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆڕەکەدا کە لە
لایەن رۆژنامەنووس جەواد حەیدەرییەوە بەڕێوە دەبرا، باسێکی کورتی لە بارەی بەرھەم
و نووسینەکانی حەسەن قازی پێشکەشکرد و دواتر ھەڵوەستەیەکی لەسەر مێژووی دروستبوونی
سازمانی ئینقیلابی کرد.
دواتر نووسەر و رۆژنامەنووس
ستران عەبدوڵڵا لە بارەی کتێبەکەوە وتی: "ئەم کتێبەی کاک حەسەن قازی یەکێکە لە
سەرچاوەو کتێبە باش و پڕ بایەخەکان کە مێژووی بەشێک لە بزوتنەوەی چەب دەگێڕێتەوە لە
کوردستان و ناوچەکە بەگشتی".
ستران عەبدوڵڵا وتیشی: "ئەم
کتێبە بەشێکی زۆری رۆڵی سەرۆک مام جەلالیش لەو مێژووە دەردەخات، بەتایبەت کە مامۆستا
حەسەن قازی وەکو رۆژنامەنووس و توێژەر و وەکو تێکۆشەریش لە ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵی
رابردوودا خزمەتێکی زۆری لەو بوارەدا کردووە".
پاشان، لە رێگەی لایف ڤیدیۆوە،
حەسەن قازی قسەی بۆ ئامادەبووانی کۆڕەکە کرد و ئاماژەی بۆ چۆنیەتی وەرگێڕان و
ئامادەکردن و ئیزافەکانی سەر کتێبەکەی کرد، کە ئەو لە فارسییەوە وەریگێراوە بۆ
کوردی بە ئیزافەکردنی چەند بۆچوونێکی کوردییانەی تر.
حەسەن قازی، لە بەشێکی تری
قسەکانیدا باسی لە دامەزراندن و کارکردن و کاریگەرییەکانی رێکخراوێکی چەپی بەھێز
کرد لە شەستەکانی سەدەی رابردوو لەسەردەمی شای ئێران کە ئەویش رێکخراوی سازمانی ئینقیلابی
بوو.
دواتریش باسی لەو کەسانە
کرد کە لە رێکخراوەکە رۆڵیان ھەبووە و بە تێروتەسەلیش باسی لە بایەخی کتێبەکەی کرد
بۆ نەوەی ئێستا.
ھەر لە کۆڕەکەدا و لەرێگەی
ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، نووسەر و رووناکبیر عەلی کەریمی قسەی کرد و باسی لە ئەزموون و
ماندووبوونی حەسەن قازی کرد بۆ کتێبەکە و قۆناغی سازمانی ئینقیلابی شیکردەوە کە لە
شەستەکاندا مەسەلەی چەپ و مارکسزیم و ماویزم چ رۆڵێکیان ھەبووە لە رۆژھەڵات و
باشوری کوردستان و بە تایبەت رێکخراوی ( کۆمەڵە) لە باشوری کوردستان.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، لە
لایەن چەند ئامادەبوویەکەوە سەرنج و بۆچوون لە بارەی کتێبەکەوە خرایە روو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

