نێروەو رێكان.. كتێبی زێر ناڤەندەكا كەڤنار و شارستانی دابەشدەكرێت
هەواڵ 08:32 PM - 2023-05-14
PUKMEDIA
دابەشكری كتێبی دنزێر ناڤەندەكا كەڤنار و شارستانی لەلایەن نووسەرەوە
كتێبی (زێر ناڤەندەكا كەڤنار و شارستانی) كەلە نووسینی لەتیف نێروەیی-یە، لە دەڤەری نێروەو رێكان لە مەڕِاسیمێكی جەماوەری فراواندا لەلایەن نووسەرەوە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.
لە مەڕاسیمەكەدا نووسەر لەتیف نێروەیی تیشكی خستە سەر ناوەڕۆكی كتێبەكە كە لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی و جوگرافی و كومەڵایەتییە و رایگەیاند: "بەڵگەنامە مێژووییەكان ئەو راستییە دەسەلمێنن كە دەڤەرەكە خاوەن مێژوویەكی دێرین و پڕلە شارستانییەتە و بوونی ئاسەواری دوو قەڵاو دوو ئەشكەوتی دەستكرد و دیوار و دەرگای رەسمی و ئاسەواری پەرستگاو هەشت گوڕستانی ئاینە جیاوازەكان و پێكەوەژیانی موسڵمان و مەسیحی و جولەكەكان تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە دەڤەرەكە بەڵگەی ئەوراستییەن، پاشان لەلایەن لیژنەی ئامادەكاری مەڕاسیمەكەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە لەتیف نێروەیی".
جێی ئاماژەیە كتێبی (زێر ناڤەندەكا كەڤنار و شارستانی)، لەسەر ئەركی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاپكراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

