هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند دێنی بەكر سۆرانی
پرسەنامە 03:46 PM - 2023-05-10
ئاژانسەكان
هونەرمەندی كۆچكردوو دێنی بەكر سۆرانی
ئەمڕۆ هونەرمەند دێنی بەكر سۆرانی بەڕێوەبەری بەشی هونەری سینەمای سلێمانی كۆچی دوایی كرد، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك پرسەنامە ئاڕاستەی هونەرمەندان و خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو كراون.
دەقی پرسەنامەكان:
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند دێنی بەكر سۆرانی
*بەڕێزان هونەرمەند و هونەردۆستانی كوردستان*
*بەڕێزان خانەوادەی كۆچكردوو كاك (دێنی بەكر)*
بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی خۆشەویست (دێنی بەكر) نیگەران و دڵگران بووم.
(دێنی بەكر) هونەرمەندێكی بەهرەمەند و دڵسۆز بوو كەبەوپەڕی ئەمەكداری و خەمخۆرییەوە كارەكانی بەجێ دەگەیاند بەتایبەت لە دوایین ئەركی دا كە بەڕێوەبەری سینەمای سلێمانی بوو.
لەم بۆنە غەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی كاكە دێنی و هەموو هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

