مەکتەبی سیاسی: خۆپیشاندانەکەی کەرکوک نەخێرێکی شۆڕشگێڕی بوو بە ڕووی تەعریبدا
کوردستان 02:45 PM - 2023-05-06
PUKMEDIA
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی خۆپیشاندانی کەرکوکدا دژی بەعس و رژێمی دیکتاتۆری لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "خۆپیشاندانەکەی کەرکوک نەخێرێکی شۆڕشگێڕی بوو بە ڕووی تەعریب وتەبعیسدا، ئەنجامی ئەم خۆپیشاندانانەی شارەکانی کوردستان و کەرکوک بە تایبەتی تەئکیدکردنەوەی یەکێتیی و یەکدەنگی کورد بوو لە سەردەمێکدا کە رژێمی بەعس لەوپەڕی دەسەڵاتی داگیرکاری و خۆسەپێنیدا بوو".
دەقی پەیامەکە....
نەعرەتە لە ناو جەرگەی دیکتاتۆریدا ، ئیلهامێک بو بۆ جۆشدانەوەی خەبات .
خۆپیشاندانەکەی کەرکوک نەخێرێکی شۆڕشگێڕی بوو بە ڕووی تەعریب وتەبعیسدا چل و یەک ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی شەشی ئایاردا بۆ هاوسۆزیی و پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی بیست وچواری چواری شاری قەڵادزی و شارەکانی تری کوردستان و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی ( بە بەعسیکردن و بە عەرەبکردن) دژ بەگەلی کورد ڕێکدەخران، جەماوەری کوردپەروەری شاری کەرکوک بە وتنەوەی چەندین دروشمی نەتەوەیی و نیشتمانیی و نەعرەتە لەناو جەرگەی دیکتاتۆریدا وەک ئیلهام بەخشینێک بۆجۆشدانەوەی خەبات ، لە خۆپیشاندانێکدا رژانەسەر شەقامەکان .
لە شاری کەرکوک و دەوروبەرى کەهێزە سەرکوتکەرەکانی رژێمی بەعس چەندین ساڵ بوو گشت توانایەکیان خستبووە گەڕ بۆ نەهێشتنی هەستی کوردایەتی و شۆڕشگێرانە ، بەڵام ئەم خۆپیشاندانەهێزەکانی بەعسی توشی شۆک کرد وکەوتنە وێزەی جەماوەر و دەیان کەسیان شەهید و بریندار کرد و سەدان کەسیشیان دەستگیر کرد .
ئەنجامی ئەم خۆپیشاندانانەی شارەکانی کوردستان و کەرکوک بە تایبەتی تەئکیدکردنەوەی یەکێتیی و یەکدەنگی کورد بوو لە سەردەمێکدا کە رژێمی بەعس لەوپەڕی دەسەڵاتی داگیرکاری و خۆسەپێنیدا بوو ، بەڵام چین و توێژەکانی گەلی کوردستان بە ورەیەکی پۆڵاینەوە وانەیەکی خۆراگریان بۆ ئەو قۆناغەی خەبات پێشکەشکرد ونەخێرێکی شٶڕشگێڕانە بوو بە ڕووی تەعریب و تەبعیسدا و ملیان بەسەرانی رژێمی بەعس نەوی کرد لە ئاست چەندین داواکاری جەماوەری خۆپیشاندەردا .
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

