لەهەولێر ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
کوردستان 12:25 PM - 2023-05-05
ئاژانسەکان
بنەماڵەی سەردەشت عوسمان
ئەمڕۆ٥-٥-٢٠٢٣ لەشاری هەولێر لەمەراسیمێکدا ساڵیادی شەهیدبوونی، سەردەشت عوسمان شەهیدی قەڵەم بەرزڕاگیرا، دواتر وتاری خانەوادەی سەردەشت عوسمان لەسەر گۆری کوڕەکەیان دوای ١٣ساڵ لەشەھید کردنی خوێندرایەوە و دەڵێن:" تائێستا دەسەڵات سناریۆی قێزەون وناشیرین لەسەر دۆسیەی سەردەشت عوسمان دروست دەکەن"
لەوتارێکدا بنەماڵەی شەهید سەردەشت عوسمان رایانگەیاند:" بۆ دەیان جار دەیڵێینەوە لای ئێمە سەردەشت هێشتا خوێنەکەی تەڕە و پەیامەکەی لەهەڕەتی لاوێتی خۆیدایە و بەسەرنەچووە".
وتیشیان:" تائێستا دەسەڵات سناریۆی قێزەون وناشیرین لەسەر دۆسیەی سەردەشت عوسمان دروست دەکەن، کەیسی سەردەشت و تەواوی شەهیدانی قەڵەم و ئازادی پێش و پاش سەردەشتیش کەیسێکی هەمیشە کراوەیە و لای ئێمە دانەخراوە، شەهید سەردەشت وەک سەرقافڵەی گەنجە خێرلەخۆنەدیوەکان و قەڵەم و ئازادی پەیامەکەی گەیاندە جێی مەبەست و دەمامکی لەڕووی دەسەڵاتداران هەڵماڵی".
بنەماڵەی سەردەشت عوسمان ئاماژەیان بەوەشکرد:"ناڕێکی و ناهەومواری حوکمی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەڕێی هاوپەیامەکانت جیهانی تەنیوەو ئیتر ساڵ و مانگێک نییە رێکخراوە جیهانییە بێلایەنەکانی رۆژنامەوانی و دادپەروەری و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لەبری تۆ و خوێندکارە تەنگ پێهەڵپێچراو زیندانییەکانت بە راپۆرتەکانیان هەقیقەتی ئەم دەسەڵاتە کوردییە کورد کوژە دژی ئازادییە شەرمەزار دەکەن".
13 ساڵ به‌سه‌ر رفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان رۆژنامه‌نوس و خوێندكاری به‌شی زمانی ئینگلیزی كۆلێجی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین تێده‌په‌ڕ‌ێت، كه له‌هه‌ولێر له‌به‌رده‌م زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه رفێنراو دوای دوو رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی به قۆڵبه‌ستكراوی و تیرۆر كراوی له ده‌وروبه‌ری موسڵ دۆزرایه‌وه، هه‌تا ئه‌مڕ‌ۆش بكوژان و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیرنه‌كراون و به ئازادی ده‌سوڕ‌ێنه‌وه.
هاوکات پێشتر به‌شدار عوسمان برای شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان له‌ساڵیادی تیرۆركردنی براكه‌ی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر چی كه‌یسی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان لای حكومه‌ت داخراوه‌و هه‌ر باسیشی لێوه‌ناكرێت، به‌ڵام لای ئێمه‌و رۆژنامه‌نوسان و ئازادی خوازان دانه‌خراوه‌و به‌زیندووی ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا تاوانبارانی تیرۆری براكه‌م دادگایی نه‌كراون و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زای و ده‌زگای ئه‌منی له‌و تاوانه‌دا به‌كارهێنراون".
"به‌ڵگه‌ی زۆر له‌به‌رده‌ستدا هه‌بوو كه ده‌توانرا بكوژانی سه‌رده‌شت ده‌ستگیربكرێن، به‌ڵام له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی باڵای حكومه‌ته‌وه په‌رده‌پۆشكراو دۆسیه‌كه لای ئه‌وان داخرا" به‌شدار عوسمان وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

