چاودێران: ئەگەر ئازادی هەبێت لە سلێمانی و زۆنی سەوز هەیە
کوردستان 06:30 PM - 2023-05-02
PUKMEDIA
گردبوونەوەكەی بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتوەكان لەھەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ 2-5-2023، گردبوونەوەیەك لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتوەكان لەھەولێر بەرێوەچوو، كە ژمارەیەك ئەندام و لایەنگری پارتی ئامادەیبوون بەمەبەستی تانە لێدان لەسنووری سلێمانی "گوایە ئازادی بیروڕا لەسنووری سلێمانی سنوردارە".
پەیامنێرانی دەزگاكانی راگەیاندن لەو گردبونەوەیەدا پرسیاریان لەو كەسە كرد كە بەیانێكی خوێندەوە، لەبارەی ھێرشكردن و دەستگیركردن بۆ سەر رۆژنامەنووسان لەشاری ھەولێر، وەك ئەوەی ئەمڕۆ لەشاری ھەولێر ھێرشكرابووە سەر رۆژنامەنووسێكی كەناڵێكی راگەیاندن لەوەڵامدا تەنیا ئەوەی وت كە ئەو پێشێلكاریانە لەسەندیكای رۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێن، خۆی لە بابەتە سەرەكییەكە دزییەوە!
ھەر دوای ئەو پرسیارە ئەو كەسەی بەیاننامەكەی دەخوێندەوە لەترسی پرسیاری رۆژنامەنووسان بەپەلەپەل كۆتایی بە لێدوانەكانی ھێنا و وتی: "زۆر سوپاس" !
چاودیران پێیان وایە ئەگەر ئازادی رۆژنامەوانی و بیروڕای ئازاد ھەبێت ئەوە لەسلێمانی و سنووری سەوزە، بەڵام گردبوونەوەیەكی لەو شێوەیە كە لەھەولێر دەكرێت كە مەبەستداریشە ئەوا كارێكی باشە كە پارتی لەخۆی دڵنیا بووە كە رێگە بەگردبوونەوە و خۆپشاندان بدات، ھەر چەندە گردبوونەوەكەش بۆ تانەلێدان بوو لە سنووری سەوز.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

