هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ خوێندنی كوردی جێناكۆكه‌كان به‌ئه‌نجام گه‌یشت
کوردستان 04:46 PM - 2023-04-29
PUKMEDIA
خوێندنی کوردی لەناوچە جێناکۆکەکان
دوای هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتی بۆ گواستنەوەی میلاکاتی خوێندنی کوردی ناوچە جێناکۆکەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی فیدراڵ تەئکیدی لە جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە کردەوەو رایگەیاند: "لەپرۆژە یاسای بەدجەی گذتی ساڵی 2023 ی عیراقدا میلاکاتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لەو ناوچانە پەسەندکراوەو بەشێکە لە پرۆژە یاسای بودجە".
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.نه‌رمین مەعروف غه‌فور ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ گواستنه‌وه‌ی میلاكاتی خوێندنی كوردی و خه‌رجییه‌كانی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ كۆتایی هاتووه‌و خراوه‌ته بودجه‌ی گشتی عیراقه‌وه".
" ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی فیدراڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌وه كۆبووه‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده دووپاتیكرده‌وه كه گوستنهوهی میلاكات و خه‌رجی خوێندنی كوردی له‌و ناوچانه كه نزیكه‌ی سیانزه هه‌زار كه‌سه په‌سه‌ندكراوه‌و به‌شێكه له‌بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده" د.نه‌رمین مەعروف غه‌فور وایوت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌خه‌می خوێندنی كوردیدایهپێشتر بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی خوێندنی كوردی له ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق رێككه‌وتبوو و ته‌ئكیدی كردبوه‌وه كه رێگانادات مامۆستایانی به‌شی كوردی ناوچه جیناكۆكه‌كان ببنه قوربانی ململانێكان و له‌و ئیمتیازاتانه بێبه‌ش بن كه‌مامۆستایانی دیكه‌ی عیراق هه‌یانه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵده‌دات له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023 ی عیراقدا ماف و شایسته داراییه‌كانی گه‌لی كورد جێگیر بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

