ئاڵێ عومەر... تەمەنێکی کەم و بەرهەمێکی ناوازە
هەواڵ 01:59 PM - 2023-04-29
PUKMEDIA
ئاڵێ عومەر
کچە
منداڵێکی کورد کتێبێک بە زمانی ئینگلیزی دەنووسێت و لەو رێگایەوە هانی هاوتەمەنەکانی
دەدات کە لە رێگا راستەکە لانەدەن و واز لە خوێندن نەهێنن.
ئاڵێ
عومەر کە خوێندکاری قۆناغی شەشی سەرەتاییە لەبارەی کتێبەکەیەوە کە بەزمانی ئینگلیزی
نووسیویەتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"کتێبەکەم کە بە ناونیشانی a
Shortcut can lead to a mess (کورتە رێگایەک
دەتوانێت بەرەو هەڵە ئاراستەمان بکات)، ئەم کتێبەم باسی کچێک دەکات لە کۆتایی قۆناغەکانی
خوێندنگەیەتی و ئەچێتە ناو هەندێک بابەتی خراپ کە لەلایەن هاوڕێکانییەوە ئاڕاستە دەکرێت
ئەوەش تەنها لەپێناو ئەوەی لای خەڵک خۆشەویست بێت".
ووتیشی:
"هاوڕێکانی هاندەرێک دەبن بۆئەوەی ئەم کچە لە خوێندن دووربکەوێتەوە و لەرێگا
راستەکەی خۆی لابدات".
ئەم
کتێبە لەلایەن رۆژنامەی کوردستانی نوێ/ مەکتەبی راگەیاندنی کوردستانی نوێوە بەچاپ گەیەندراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

