داوادەکرێت دۆسیەی بابانی شەهید ئیبراهیم بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی
کوردستان 12:04 AM - 2023-04-28
ئەرشیف
شاری سلێمانی
کەسوکاری ژمارەیەک شەهید راگەیەنراوێک
لەبارەی کوشتنی کاوە بازیانی بڵاودەکەنەوە و داوا لەسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و
لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەرێم دەکەن دۆسیەی بابانی شەهید ئیبراهیم
بگوازرێتەوە بۆ شوێنی رووداوەکە.
هەر لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکەن:" شەھیدان و باوکانی ئێمە بۆ ئەوە
خۆیان فیدا نەکرد کە ئێمە ستەم و ھەڕەشەی مەرگمان لێبکرێت و نەتوانین لە شوێن
پێیەکی باوکماندا بحەوێینەوە لەم نیشتمانی کوردستانە".
کەسوکاری ئەو ژمارە شەهیدە ئاماژە
بەوەشدەکەن:"پشتیوانی کوڕە شەھیدێکی تاقانەی تانە لێدراوی ھەناسەساردی بێ بەش
لە ھەموو ناز و باوەشێکی باوکایەتی و بێ کەس و پشت دەکەین".
هەر لەراگەیەنراوەکەدا
راشیانگەیاندووە:" ئێمەى منداڵانى شەهیدان دانمان بەخۆمانداگرت و لە پێناو
بەرژەوەندى کورد و کوردستان ئەم بڕیارە نادادپەروەریەمان قبوڵکرد".
کەسوکاری ئەو ژمارە شەهیدە ھەموولایەکیش
ئاگادار دەکەنەوە کە دەنگیان بگات پێیان و دەڵێن:" ئێمە بەھەموو توانامان
پشتگیری کاک ( بابان شەھید ابراھیم حبیب )و سەرجەم کوروکچی شەھیدان دەکەین کە
لەلایەن ھەرکەس و لایەنێکەوە ستەمیان لێبکرێت".
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا کەسوکاری ئەو ژمارە شەهیدە دەلێن:" داواکارین
ئەنجومەنی باڵای دادوەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کەیسی دادگاییکردنەکە بگوازێتەوە
بۆ شوێنی ڕووداوەکە ".
وارسی ئەو شەهیدانە
راگەیەنراوەکە ئاڕاستەی (سەرۆکایەتی
ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی
کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی داد و وەزارەتی
پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش و لایەن
و حزبە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کەسایەتی
و نوسەر و ڕوناکبیران و سەندیکای
پارێزەران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و رای
گشتی و کۆمەڵانی خەڵک) دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

