یادگاری هەڵبەست و ئاواز
بیروڕا 08:10 PM - 2023-04-26
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
(ئاوێنە بچوكەكان) پۆستەرە شیعری شۆڕش و گوڵی یەخەی پێشمەرگەی دڵتەڕبوو.
(داستانی هەڵۆی سوور) وەك مانفێستێكی ئەدەبی وابوو بە دۆڵ و چیا و دونیای وت تارماییەكی نوێ بە ئاسمانی كوردەواریدا هەوری شۆرشی نوێی هێناوە.پەڵەی داوە و پلەی شۆرشێكی راستەقینەی سەرتاسەری كوردستانی بەدەست هێناوە. هێزی (ئاسودەبن زەبری زیندان) و هێزی پشتیوانە.
شیعر بەشێكە لە شۆرش و ئەدەبی مقاوەمەش بەشدارە لە كانونی ئەم بانگەوازە.
ئەسڵەن شریتی یادەوەری كوردایەتی دەڵێ لە پێشدا داستانی مەموزینی خانی و دیوانی حاجی لە ئەندێشە چرۆیان كرد، ئینجا شۆڕش لە سەرگەڵو و بەرگەڵو فریشتەی پێشمەرگەی هێنایە سەر ئەرز و مەسەلە لە خەیاڵ ترازا.
شیعر لە باشووری كوردستانەوە هات و سرود و رۆمانسیەتی شۆرش لە دەمكەلی رۆژهەڵاتەوە بە نەغمەی نەجمەی غولامی، بە ئیقاعی نەرم و نیان و ستایڵێكی مۆدێرن، مۆدێرن بۆ كاتی خۆی، چریكاندی:
بۆ كوێ بۆ شار ئەچیتەوە؟
جەخار و داخ!
وێنەكە: وێنەی سنووربەزێنی شیركۆ بێكەس و نەجمەدینی غوڵامییە لە ناو جەرگەی شۆرشەوە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

