تەقەكەرەكانی نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی دەستگیركران
کوردستان 09:20 AM - 2023-04-26
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
تەقەكەرەكانی نەخۆشخانەی منداڵان
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و كارمەندێكی پۆلیس و كارمەندێكی پرسگەی نەخۆشخانەكەیان بەفیشەك بریندار كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "پاش ئەوەی سەعات 10:30 دەقیقەی شەوی رابردوو دوو كەس كە لەژێر كاریگەری ماددە كھولییەكاندا بوون و دەیانویست سەردانی منداڵێك لەنەخۆشخانەی منداڵان بكەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسی نەخۆشخانەكەوە رێگرییان لێكراو رێنمایی كران كە وادەی سەردانیكردنی نەخۆش كۆتاییھاتووەو منداڵە نەخۆشەكە دایك و باوكی لەلایەو پێویست ناكات ئەوان بچنە لای، بەڵام سەعات 1:30 دەقیقە تۆمەتبارەكان دەگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانەكەو تەقە لەپۆلیسێك و كارمەندێكی پرسگەی نەخۆشخانەكە دەكەن و برینداریان دەكەن".
"دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو تۆمەتباری سەرەكی كە تەقەی كردبوو دەستگیركراو ئەو كەسەی كە لەگەڵیدا بوو ھەڵات، توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكەی تریش دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو" پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.
راشیگەیاند: "لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران، (ش، خ، أ) لەدایكبووی 1985 و (ئ، خ، م) لەدایكبووی 2003 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 232 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، ھەردوو برینداری رووداوەكەش لەنەخۆشخانەن و چارەسەری پزیشكی وەردەگرن و دۆخی تەندروستییان جێگیرە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

