"منداڵەکەمان بە گولـلەی هێزە ئەمنیەکانی هەولێر کوژراوە"
کوردستان 02:09 PM - 2023-04-25
PUKMEDIA
منداڵە کوژراوەکەی هەولێر
خانەوادەی منداڵە کوژراوەکەی هەولێر رایدەگەیەنن: "منداڵەکەمان بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر کوژراوە، داوادەکەین یاسا سەروەر بێت و مافمان نەفەوتێت".
شەوی رابردوو 25-4-2023 لەگەڕەکی سێتاقانی هەولێر شەڕە تەقە لە نێوان ئاسایشی پارتی و باندێکی ماددەی هۆشبەر روویداو لەو روبەروبونەوەیەدا بەهۆیەوە مندالێکی تەمەن 8 ساڵان فیشەک بەر سنگی دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.
کەسێکی نزیکی منداڵە کوژراوەکەوەی هەولێر بە سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەو گولـلەیەی
بەر منداڵەکەمان کەوتوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە گولـلەی چەکی کڵاشنکۆفە، بەو
پێیەش کە باندی ماددە هۆشبەرەکە تەنها چەکی جۆری دەمانچەیان پێبووە بۆمان دەرکەوتوە
کە منداڵەکەمان بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر کوژراوە".
کەسە نزیکەکەی منداڵە
کوژراوەکە داوا دەکات یاسا سەروەر بێت و خوێنی منداڵەکەیان بەفیڕۆ نەچێت.
رووداوەكە شەوی 24/4 لەگەرەكی سێتاقان لە هەولێر روویداوە و شەش كارمەندی ئاسایشی بەشی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر دوای باندێكی سێ كەسی كەوتوون، كە تۆمەتباری بارزگانی ماددەی هۆشبەربوون و تەقەیان لێكردوون و لە ئاكامدا منداڵێك بەناوی ئەنەس سالار كوژراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

