پارێزەر گۆران دیبەگەیی: دەستگیرکردنی عەلی سیاسی کپکردنی دەنگی ئازادە
هەواڵ 12:24 PM - 2023-04-25کۆنگرەی رۆژنامەوانی پارێزەر گۆران دیبەگەیی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥-٤-٢٠٢٣ عەلی
مەحمود چالاكوانی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان لە
ماڵەكەی خۆیدا لەگەڕەکی راستی رفێندرا.
لەوبارەیەشەوە پارێزەر گۆران دیبەگەیی لە لێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رایگەیاند:" دژی هەموو ئەو هەوڵانە
دەوەستینەوە کە ئازادی مافی مرۆڤ و کاری رۆژنامەوانی و ئازادی مامۆستایانی ئاینی
بەرتەسک دەکەنەوە".
"راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام تیشکیان
خستووەتە سەر پاشەکشەی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان و ئێمەش وەک پارێزەران
دەمانەوێت ئازادی لەهەرێمی کوردستان بەرقەرار بێت، کە بەداخەوە لە ئێستادا بەو
شێوازە نییە، پێویستە لەبری سەرزەنشتی دەنگی ئازاد ستایش بکرێت." پارێزەر گۆران
دیبەگەیی وایوت
لەبارەی دەستگیرکردنی عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی
پارێزەر گۆران دیبەگەیی وتی:"تا ئێستا نازانین چالاکوان عەلی مەحمود لەسەر چی
رفێندراوەو لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوە دەکەین و دواتر بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنی
ئاشکرا دەکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

