بەهۆی شەڕو تەقەوە لە هەولێر منداڵێک کوژرا
کوردستان 10:42 PM - 2023-04-24
PUKMEDIA
هەولێر
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست PUKMEDIA کەوتووە ، لە ئەنجامی شەر و تەقەوە لە نێوان ئاسایشی پارتی و باندێکی ماددەی هۆشبەر ، منداڵێک بە فیشەک دەکوژرێت.
شەڕەتەقەکە لە گەرەکی سێتاقانی هەولێر بووەو لە نێوان ئاسایشی پارتی و باندێکی ماددەی هۆشبەر روویداوە ، فیشەکێک بەر منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.
منداڵەکه ناوی (ئـ . س) ە ، فیشەک بەر سینگی کەوتوو و گیانی لەدەستداوە.
ئیوارەی دوێنێش 23/4 لە هەولێر لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ نزیک مزگەوتی حاجی ساڵح شەڕ لەنێوان زاوا و خەزوری روویدا و چەند تەقەیەک کراوە و هیچ زیانێکی بەداوە نەبوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

