زێرەڤانی لەهەولێر و دهۆک رێگری لەرووماڵکردنی راگرتنی مووچە دەکەن
کوردستان 12:28 PM - 2023-04-20
ئاژانسەکان
رێگری لەدابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەکانی یەکێتی
هێزەکانی زێرەڤانی لەهەولێر و دهۆک رێگە بە تیمەکانی کەناڵەکانی راگەیاندن نادەن رووماڵی راگرتنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەکانی یەکێتی بکەن و هێرشدەکەنە سەر رۆژنامەنووسان و پەیامنێر و وێنەگری کەناڵی NRT دەستگیردەکەن.
پەیامنێرمان لەهەولێر پێی راگەیاندین:"بەبڕیارێکی سیاسی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەکانی یەکێتی لەهەولێر و دهۆک راگیراوەو هێزێکی زۆری زێرەڤانیش لەدەوروبەری بانکەکانی هەولێر و دهۆک بڵاوەیان پێکراوە و هەڕەشە لەخانەنشینان و رۆژنامەنووسان دەکەن،"ئەگەر بەردەم بانکەکان چۆڵنەکەن بەزەبری چەک پێیان چۆڵدەکەن".
پەیامنێرمان راشیگەیاند: لەلایەن هێزی زێرەڤانییەوە رێگری لەپەیامنێران و رۆژنامەنووسان دەکرێت رووماڵی راگرتنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەکانی یەکێتی بکەن، لەوچوارچێوەیەشذا پەیامنێری NRT بەناوی (هێرش قادر) لەلایەن هێزەکانی زێرەڤانییەوە دەستبەسەرکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەسلێمانی پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی پارتی (ئەیلول و گوڵان) لەرانیەوە نێردراوە و هیچ کێشەیەک لەدابەشکردنی مووچەی پێشمەرگەکانی پارتیدا نییە، بەڵام لەهەولێر و دهۆک بەبیرکردنەوەی تەسکی حزبی رێگری لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەکانی یەکێتی دەکرێت و کێشەیان بۆ دروستدەکرێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاکە حزبە لەهەرێمی کوردستان داوای راگرتنی سیاسەتی چەوتی حکومڕانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەوچوارچێوەیەشدا باڵێکی پارتی لەحکومەت هەموو کارێک دەکات گرفت بۆ پێشمەرگە و لایەنگر و هەوادارەکانی ئەو زۆنەی کەلەژێر دەستی یەکێتیدایە دروستبکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

