لە هەولێر و دهۆک مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەکانی یەکێتی راگیرا
کوردستان 11:22 AM - 2023-04-20
ئاژانسەکان
بەردەم بانکی حەمرین لەهەولێر
مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەکانی یەکێتی لە بانکەکانی هەولێر رادەگیرێت و هێزەکانی زێرەڤانیش لەهەولێر هەڕەشە لە خانەنشینان دەکەن.
سەرچاوەیەک لە بانکی حەمرین بە PUKMEDIAی راگەیاند:"ئەمشەو لە وەزیری داراییەوە بڕیارمان بۆ هاتووە، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی یەکێتی نەدەین".
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پارتی لەهەولێر و لەبانکی حەمرین مووچەی خانەنشینانی یەکێتی راگرتوەو هێزێکی زۆری زێرەڤانی هێناوەتە دەورووپشتی بانکەکە تا ئێستاش نازانرێت کێشەکە سیاسییە یاخود تەکنیکی.
هاوکات دوای راگراتنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەکانی یەکێتی لە بانکی حەمرین لە هەولێر، هێزەکانی زێرەڤانی هەڕەشە لە خانەنشینانی یەکێتی دەکەن و دەڵێن:"ئەگەر بانکەکە چۆڵ نەکەن بەزۆر دەریان دەکەن".
لەكاتێكدا لە هەولێر مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەكانی یەكێتی راگیراوە، بەڵام بەپێی ئەم نوسراوەی بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانی پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی پارتی (ئەیلول و گوڵان) لە رانیە نێردراوە و هیچ كێشەیەك نییە.
لەلایەکی تریشەوە سەچاوەیەک لە بانکەکانی دهۆکەوە بە PUKMEDIAی راگەیاند:"لە بانکەکانی دهۆکیش خانەنشینانی یەکێتی مووچەکانیان راگیراوەو مووچەیان پێنادرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

