رێكخراوی میزۆپۆتامیا: دهۆك و هه‌ولێر بۆ په‌نابه‌ران ئارام نین

کوردستان 03:40 PM - 2023-04-19
كۆنگرەی رێكخراوی میزۆپۆتامیا PUKMEDIA

كۆنگرەی رێكخراوی میزۆپۆتامیا

هەولێر

رێكخراوی میزۆپۆتامیا له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) له‌شاری دهۆك رایگه‌یاند: "حسێن توره‌لی له‌لایه‌ن میتی توركه‌وه‌ تیرۆركراوه‌ و داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ بكوژه‌كه‌ی له‌ دهۆك ده‌ستگیربكرێت".

له‌كۆنگره‌كه‌دا رێكخراوی میزۆپۆتامیا بانگه‌وازیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه‌ به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت و تاوانباره‌كان ده‌ستگیر بكات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ده‌ستی ناوخۆییه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ژیانمان به‌هۆی میتی توركیاوه‌ له‌مه‌ترسیدایه‌و چه‌ندینجار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌رمان و تیرۆركراوین، له‌كاتێكدا ئێمه‌ په‌نابه‌رین له‌باشووری كوردستان و له‌ده‌ست تیرۆر هه‌ڵهاتووین".

"هه‌ولێرو دهۆك بۆ ئێمه‌ ئارام نیيه‌و تائێستاش ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان له‌تیرۆركردندا هه‌بووه‌ ده‌ستگیرنه‌كراون و به‌ئازادانه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌، لێره‌شه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین، خوێنی په‌نابه‌ران له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داوای پاراستنی خوێنی چالاكوانان و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین" رێكخراوی میزۆپۆتامیا وایوت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنی سێ شه‌ممه‌ نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئه‌ندامێكیان له‌لایه‌ن میتی توركی له‌ دهۆك له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاندبوو: "هاوڕ‌ێمان حسێن تویرانی له‌ناو كارگه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن میتی توركيیه‌وه‌ له‌دهۆك تیرۆركراوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ساڵی پاریش هێرشێكی چه‌كداری بۆسه‌ر هه‌مان كه‌س ئه‌نجامدراو برینداركرا".

رۆژی 17-4-2023، لە شاری دهۆك حسێن تویرانی لەناو كارگەكەی خۆیدا تیرۆركرا، ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی پاریش هێرشێكی چەكداری بۆسەر هەمان كەس ئەنجامدراو برینداركرا، نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ش لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەیانەوە رایانگەیاند: "ئاشكرایە ئەم هێرشە سیاسەتی میتە بۆ لەناوبردن و هەڕەشەكردن لەپەنابەرە سیاسییەكان و لەم كۆتاییانەشدا بە هاوكاری لایەنێك لەهەرێمی كوردستان هێرشكردنە سەرمان زیادیكردووە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە