لەقوتابخانەیەکی هەولێر دەستدرێژی دەکرێتەسەر کچێکی 7 ساڵان

کوردستان 11:57 PM - 2023-04-18
هەولێر PUKMEDIA

هەولێر

هەولێر

منداڵێکی حەوت ساڵان لە خوێندنگایەکی ئەهلی لەهەولێر دەستدرێژی دەکرێتە سەر و دەستەی مافی مرۆڤیش لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکات و دەڵێت: "چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین و هەڵوێستمان دەبێت".

 

مونا یاقو سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لەهەرێم رایگەیاندوە: "لە خوێندنگای د. م. ف. ئەھلی لە ھەولێر دەستدرێژیی کراوەتە سەر کچێکی تەمەن حەوت ساڵان و بەدواداچونمان دەستپێکردووە".

 

دەشڵێت: "دوای بینینی بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانی خوێندنگاکە و گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین بۆ ئەوەی ھەڵوێستی خۆمان لەسەر ئەو کارە بگرینەبەر، ئەگەر لە حاڵەتێکدا ڕاستی ئەو کارە سەلمێندرا".

 

وتیشی: "بۆ بەدواداچونی زیاتر سەردانی دەزگا ئەمنییەکانی ھەولێر و خانەوادەی ئەو منداڵە دەکەین، بۆ ئەوەی راستی رووداوەکە ئاشکرا بکرێت".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە