ئەندامێکی سەرکردایەتی: بەرواردی ئازادی لەنێوان هەولێر و سلێمانی ناکرێت
کوردستان 03:37 PM - 2023-04-17
PUKMEDIA
سلێمانی و هەولێر
بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادی ڕادەبڕین و شاردنەوەی كەموكوڕیەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەت، ماوەی چەند ساڵێكە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك, پەنا براوەتە بەر تێهەڵدان لە ڕۆژنامەنووس و پارێزەر و هاوڵاتیان و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: " بە هیچ شێوەیەك ناکرێت بەراوردی هەولێر و دهۆک لەگەڵ سلێمانی بكرێت, لەبەر ئەوەی لە سلێمانی ڕۆژنامەنووس و چالاكوان بە شێوەیەكی ئازادانە و بەبێ هیچ ترسێك دەتوانن كارەكانی خۆیان بكەن".
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەگەر بەراوردی سلێمانی و هەولێر بكەین، چ ڕۆژێك هەیە شەڕە تەقە لە قەزای خەبات نەبێت یاخود لە ڕۆژنامەنووس یان پارێزەر نەدرێت لە هەولێر، ئەمە بونەتە پیشەیەكی هەمیشەی حیزبێكی دیاریكراو لەو ناوچەیە و بە سیاسەت ئەم ئیشانە دەكرێت".
"بەهۆی سیاسەتی چەوتی حكومڕانییەوە لەو
ناوچانە, ترساندن و تۆقاندن و هەڕەشە و ڕفاندن و كۆمەڵێك شتی تر دروستبوون, بەڕاستی
ناكرێت بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ سلێمانی بەراورد بكرێت, لەبەر ئەوەی لە سلێمانی ڕۆژنامەنووس
و چالاكوان بە شێوەیەكی ئازادانە دەتوانن كارەكانی خۆیان بكەن و بە هەموو شێوەیەكیش
پشتگیری و پشتیوانیشیان دەكرێت"، ئاراس محەمەد ئاغا وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

