لە هەولێر هێرش دەكرێتەسەر پەیامنێرێك
کوردستان 01:19 PM - 2023-04-17
PUKMEDIA
ئەحمەد مستەفا پەیامنێری كەناڵی (كەی ئێن ئێن)
لەناو بازاڕی هەولێر پەیامنێرێكی كەناڵی (كەی ئێن ئێن) لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرت لەبارەی جلوبەرگی كوردی لەلایەن دوو كەسەوە هێرشی كرایەسەر و بريندار كرا.
لەوبارەیەوە ئەحمەد مستەفا پەیامنێری كەناڵی (كەی ئێن ئێن) بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێكدابووین لەسەر جلوبەرگی كوردی لەناكاو لەلایەن كەسێكەوە هێرشمكرایەسەر و دواتر كەسێكی دیكەش پەلاماری دام و برينداريان كردم و هەڕەشەی كوشتنیان لێكردم".
"ئەو دوو كەسەی هێرشیان كردەسەرم بەهیچ شێوەیەك نایانناسم و هیچ پەیوەندی و ناكۆكییەكم لەگەڵیاندا نەبووە و لەكاتی پەلامارەكەیاندا پێیان وتم:(ناتوانیت لە هەولێر كار بۆ كەی ئێن ئێن بكەیت)"
پەیامنێرەكەی ئێن ئێن بۆ PUKMEDIA ئەوەشی خستەڕوو: "لە ئیستادا تەندروستیم باشە و دوای رووداوەكە سكاڵای یاسایم لەسەر هێرشبەرەكان تۆمار كردووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

