پەرلەمانتارێکی یەکێتی: 400 پلەی وەزیفی لە بودجەدا جێگیر دەکرێت
کوردستان 08:54 PM - 2023-04-16
PUKMEDIA
دیلان غەفوور
نوێنەرێکی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: "نزیکەی 400 پلەی وەزیفی لیوای 20ی هاوبەش لەبودجەدا جێگیردەکرێت و بودجەی ساڵانەش دەبێتە دوو هێندە".
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بوودجەی ماددەی ١٤٠ لە پڕۆژە یاسای بوودجەی ئەمساڵدا ١٠٠ ملیار دینارە، لەکاتێکدا لە بوودجەی پێشتر ٥٠ ملیار دینار بوو، بۆیە وەک نوێنەرانی یەکێتی کار لەسەر زیادکردنی بوودجە دەکەین و بە وردی و چاودێریی جێبەجێکردنی دەکەین لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان لە پارێزگای کەرکوک".
"ھاوکات دڵنیایی دەدەینە لیوای ٢٠ی ھاوبەش کە ٣٧٧ پلەی وەزیفییان بۆ جێکراوەتەوە لە پڕۆژە بوودجەی ئەمساڵدا"، دیلان غەفور وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

