بریكاری وەزارەتی داد: ئەوەی لە هەولێر روودەدات دەستدرێژییە بۆ سەر شكۆی دادوەری
کوردستان 09:51 PM - 2023-04-15
PUKMEDIA
شیلان عارف بریكاری وەزارەتی داد
بریكاری وەزارەتی داد رایدەگەیەنێت: "رفاندن و سەرتاشینی ئەو پارێزەرە دەستدرێژییە بۆ شكۆ و كۆی تەواوی خێزانی داد ودادوەری و پێویستە دەستدرێژیكاران سزابدرێن".
شیلان عارف بریكاری وەزارەتی داد لەبارەی تاشینی سەری پارێزەرێك لە هەولێر رایدەگەیەنێت: "دڵگرانم لەو رووداوە نەخوازراوانەی روودەدەن لەهەرێمی كوردستان، لەكوشتن و دەستدرێژیكردنە سەر شكۆو كەرامەتی مرۆڤ و پەنابردنەر تۆڵەسەندنەوە و ترساندن و تۆقاندن بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان لەدەرەوەی دادگاكان، بەتایبەتی ئەو دەستدرێژیە ناڕوایەی كرایە سەر پارێزەرێك لەپایتەختی هەرێمی كوردستانگ.
"ئەم دەست درێژییە دەستدرێژییە بۆ شكۆ و كۆی تەواوی خێزانی داد ودادوەری و پێویستە هەموو هەڵوێستەی لەسەر بكەین و دەستدرێژی كاران بەسزای توند بگەیەندرێن" شیلان عارف وادەڵێت.
بریكاری وەزارەتی داد دەشڵێت: "تواناو پاڵپشتی خۆم بۆ سەندیكای پارێزەران و یەكەبەیەكەی پارێزەرانی خۆشەویست دووپات دەكەمەوە، كە ئەوان بەشێكی گرنگ و دانەبڕای خێزانی داد و دادوەرین".
شەوی رابردوو لەشاری هەولێر، چوار چەكدار هەڵیانكوتایە سەر ماڵی پارێزەری راوێژكاری محەمەد یابە و پاش بەتوندی ئەشكەنجەدان و شكاندنی دەموچاوی و چەند بەشێكی جەستەی، سەریشیان تاشی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

