د. یوسف گۆران: بەرژەوەندی حزبی هەندێک لایەن نەمانی ناسنامەی کوردستانبوونی کەرکوکی لێکەوتەوە
کوردستان 01:49 PM - 2023-04-15
PUKMEDIA
د. یوسف گۆران
پەرتەوازەیی دەنگی
کورد لە کەرکوک سونە و شیعە یەکدەخات و بڕیاری یەک لیستی هەڵبژاردن دەدەن و لێپرسراوی گشتتی مەڵبەندی دیراساتی یەکێتییش
دەڵێت: " یاسا شومەکەی هەڵبژاردن کە بوار بە عەرەبی هاوردە دەدات دەنگ بدات دەیانکاتە
هێزی یەکەم لەم شارە کوردستانییە".
د. یوسف گۆران لێپرسراوی
گشتتی مەڵبەندی دیراساتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: "زۆربەی لیست و کەسایەتییە حزبییەکانی عەرەبی کەرکوک، بە
هاوردە و ڕەسەن، بە بەعسی و نا بەعسی، بە سونە و شیعە، سەرجەمیان رێککەوتن لەسەر یەک
لیست بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی شارەکە".
"گومانی
نیە ئەم لیستە لە پەرتەوازەیی وتاری سیاسی کوردە لە کەرکوک، بەتایبەت دوای دەرکردنی
یاسا شومەکەی هەڵبژاردن کە بوار بە عەرەبی هاوردە دەدات دەنگ بدات، بەمەش دەبێتە هێزی
سەرەکی و یەکلاکەرەوە لەم شارە کوردستانیە"، د. یوسف گۆران وایوت.
لێپرسراوی گشتتی مەڵبەندی
دیراساتی یەکێتی دەشڵێت: "بەرپرسیارێتی پاشەکشەی کوردو لەدەسدانی ناسنامە
کوردستانییە ڕەسەنەکەی لە ئەستۆی ئەو کەس و لایەنانەیە کە بەرژەوەندی و ململانێی
حزبیان زاڵ دەکەن بەسەر بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەییمان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

