هێزە ئەمنیەکانی هەولێر رێ لەچالاکییەکی یادی ئەنفال دەگرن
کوردستان 08:57 PM - 2023-04-13
PUKMEDIA
هەولێر
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رێگەیان نەدا چالاکوانان بۆ یادی 35 ساڵەی ئەنفال گردبوونەوەیەکی مەدەنیانە بکەن.
بڕیار بوو 13/4/2023 ژمارەیەك رێكخراو و چالاكوانی بواری جینۆساید لە هەولێر، لە یادی 35 ساڵەی ئەنفالدا لەبەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدانی كەسنەزان بەیاننامەیەك بخوێننەوە و یادی ئەو تاوانە دژ بە مرڤایەتییە بكەنەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر هەڵیان کوتایە سەریان و ڕێگەیان نەدا چالاكیەكە بکەن و بڵاوەیان بە چالاكوانان کرد.
لەلایەکی تریشەوە ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال نارەزایی دەردەبڕن کە زیاتر لە دوو ساڵە داوای بینینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت دەکەن و 11 جاریش چوونەتە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر، بەڵام نە وەڵامیان دەدەنەوە و نە سەرۆکی حکومەتیش ئامادەیە بیان بینێت.
سبەی ١٤ی ٤ی ٢٠٢٣یە و یادی 35 شاڵاوی بەدناوی ئەنفالە کە رژێمی لەناوچووی بەعس بە 8 قۆناغ هێرشی سەربازی کردە سەر گوندەکانی کوردستان و زیاتر لە 182 هەزار کەسی لە ژن و پیاو و گەنج و منداڵی کۆمەڵکوژ کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کەسوکاری قوربانییەکان، مووچەکانیان بڕدراوە، داوای گێڕانەوەی دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ١١ جار لەشار و شارچۆکەکانەوە هاتوونەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بەڵام سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەڵامیان ناداتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

