پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی حامید قادر پێنجوێنی

پرسەنامە 12:19 AM - 2023-04-10
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال, پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی حامید قادر پێنجوێنی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

بەڕێز کاک حامید قادر پێنجوێنی

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو شەمسە قادر

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (شەمسە قادر میرزا)ی خوشکی هەڤاڵ حامید پێنجوێنی، نیگەران و دڵگران بووم. 
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە