هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنووس ئەحمەد عەلی
پرسەنامە 01:03 PM - 2023-04-09
PUKMEDIA
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنووس ئەحمەد عەلی
بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنووس ئەحمەد عەلی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری كۆچكردوو و بەڕێوەبەر و كارمەندان و رۆژنامەنووسانی كەناڵی ئێن ئاڕ تی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
*خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو ئەحمەد عەلی*
*بەڕێوەبەران و كارمەندان و رۆژنامەنووسانی كەناڵی ئێن ئاڕ تی*
زۆر دڵگران بووم بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی وێنەگری گەنجی كەناڵی ئێن ئاڕ تی كاك ئەحمە عەلی لە كاتی كاركردندا، بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كاك ئەحمەد عەلی و بەڕێوەبەران و كارمەندانی كەناڵی ئێن ئاڕ تی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
خوای گەورە روحی كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبوری و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

