خانمی یەکەم: هەوڵدەدرێت ئاسمانی وڵاتانی تر بۆ گەشتەکانی سلێمانی بدۆزرێتەوە
کوردستان 10:05 PM - 2023-04-08
PUKMEDIA
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان بەتوندی ئیدانەو شەرمەزاری ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کرد و رایگەیاند، ھێرشەکە کارێکی تیرۆریستی و ترسنۆکانە بووە" و وتیشی:" ئێستا لە بەغداد ھەوڵدەدرێت رێگەچارەیەکی تر بدۆزرێتەوە کە ئاسمانی وڵاتانی تر بەکاربێت بۆ ھاتنی فڕۆکە بۆ سلێمانی".
خانمی یەکەمی عێراق ئەوەشی راگەیاند:"ئەم ھەرێمە یەک ھەرێمە، کە رووخا بەسەر سەری ھەموو حزبەکاندا دەڕوخێت" و ئەو بەپێویستی دەزانێت :" هەموویان ھەڵوێستێکی یەکگرتوویان ھەبێت ھیچ جیاوازییەک نیە لە نێوان سلێمانی و ھەولێر و ناکرێت بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکاندا بکرێت" .
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد راشیگەیاند:" مادەم تورکیا رێگری دەکات لە گەیشتنی فڕۆکە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی پێویست بوو لە ھەولێریش رێگەنەدرایە فڕۆکەی تورکی لەوێش بنیشێتەوە" و وتیشی:"نابێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بیانوو بۆ هێرشەکە بهێنێتەوە، دەبێت هەڵوێستی روونی هەبێت لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

