ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی: مه‌سرور بارزانی داوای راگرتنی گه‌شته‌كانی كردووه
کوردستان 03:36 PM - 2023-04-08
PUKMEDIA
راگرتنی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی
پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆر بە پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ی زانیارییه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی رایده‌گه‌یه‌نێت:" مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەلای ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گله‌یی له‌گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له نێوان باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا و سلێمانی كردووه".
" ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئه‌لمۆنیتۆر باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه بارزانی داوای ڕاگرتنی ئه‌و گه‌شتانه‌ی كردوه". پێگه ئه‌مریكییه‌كه وای نوسیوه.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 5-4-2023 گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌نێوان سلێمانی و توركیا راگیران، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڕیاریداوه رێگه نه‌دات هیچ فڕۆكه‌یه‌ك كه به‌ره‌و سلێمانی یان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سلێمانی به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕوات به‌ئاسمانی وڵاته‌كه‌یدا تێپه‌ڕێت، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپا راگیرێت.
ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی: راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆڵه‌یهWell placed sources, told Al-Monitor that KRG Prime Minister Masrour Barzani had complained about the air transport of SDF personnel between northeast Syria and Sulaimaniyah to US Secretary of State Antony Blinken. The sources said Barzani demanded an end to these flights.
— Al-Monitor (@AlMonitor) April 8, 2023
هۆشیار عه‌بدوڵڵا: به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا و سلێمانی به راگرتندا
سه‌رچاوه: ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی- PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

