محەمەدی حاجی مەحمود هێرشەکەی فرۆکەخانەی سلێمانی شەرمەزار دەکات
کوردستان 03:07 PM - 2023-04-08
ئاژانسەکان
محەمەدی حاجی مەحمود
محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی دەکات و دەڵێت: "ئەو پەلامارە ھەرلایەن و ھێزێک بێت قبوڵکراو نییە و ئێمە بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزاری دەکەین".
دەقی پەیامەکە:
پەلاماردانی فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی و دروستکردنی دڵەڕاوکێ و نائارامی لە کوردستان، دژایەتی تەواوی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە لە زاخۆ وە بۆ خانەقین
ڕۆژی ھەینی ۷ی نیسانی ٢٠٢٣ لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا، ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بۆ موشەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەن. ئەو پەلامارە ھەرلایەن و ھێزێک بێت قبوڵکراو نییە و ئێمە بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزاری دەکەین.
پەلاماردانی فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی و دروستکردنی دڵەڕاوکێ و نائارامی لە کوردستان، دژایەتی تەواوی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە لە زاخۆ وە بۆ خانەقین.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە کاتێکدا پەلامارەکە بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و دەستدرێژی بۆ سەر خاک وخەلکی کوردستان دەزانێت، لە ھەمانکاتدا تەئکید لە زەروریەتی یەکڕیزی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و کۆکردنەوەیان لە چوارچێوەی ئەنجومەنێکی سیاسی دەکاتەوە وەک زامنی دەستەبەری ئارامی و پاراستنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.
جارێکی تر پەلامارەکەی سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی ئیدانە دەکەین کە دژی گشت بەھا مرۆڤایەتییەکانە.
محەمەد حاجی مەحمود
٢٠٢٣/٤/٨
گوڵەخانە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

