دیلان غەفور: هێرشەکەی سلێمانی پێشێلکاری سەروەری عیراقە
کوردستان 11:07 PM - 2023-04-07
PUKMEDIA
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق
دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی
عیراق لە پەیامێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی دەکات و
بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عیراق لە قەڵەمی دەدات.
دەقی پەیامەکە
زۆر بە توندی ئیدانەی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراق لە قەڵەمی
دەدەین.
ئەو پەلامارە ھاوکاتە لەگەڵ داخستنی ئاسمانی
تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی دا، ئەم پێشھاتانە ئاماژەی دۆخێکی نەخوازراون کە
لێکەوتەو کاریگەریی خراپیان دەبێت و ھیچ پاساوێک نابینین بۆ ئەم دۆخە، لایەنی تورکیی
ھێشتا عێراقی ئاگادار نەکردووەتەوەو ھیچ پاساوێکی بۆ ئەو ھەنگاوەی لە دژی فڕۆکەخانەی
سلێمانی نەخستووەتە ڕوو.
لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان
گفتوگۆمان کردووەو بەردەوام لەسەر ھێڵین، ھەموو ڕێگایەکی سیاسی و دیبلۆماسی دەگرینەبەرو
ھەوڵی گفتوگۆو ڕاستکردنەوەی ئەو دۆخە نەخوازراوە دەدەین لەگەڵ حکومەتی تورکیاو باڵیۆزخانەی
ئەو وڵاتە لە بەغداد.
دیلان غەفور
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی
عێراق
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

