شەڕەتەقەکەی قەزای خەبات لە هەولێر کوژراوی لێکەوتەوە

کوردستان 08:34 PM - 2023-04-07
بەپەلە PUKMEDIA

بەپەلە

هەولێر

لەشەڕەکەی قەزای خەبات لە هەولێر گەنجێک بەناوی هەرێم هەرکی، لە تیرەی "ناویی" لەلایەن تیرەی سیدا کوژرا و بەمەش کوژراوەکان بوون بە دوو کەس.

بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA، شەڕەکە لەناو بازاڕی گەورەی خەبات بووە لەسەر فرۆشتنی مۆبایل.

ئێستا هێزێکی زۆری ئەمنی لە هەولێر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە گەیشتونەتە ئەو گەڕەکەی تیرەی سیدای تێدا نیشتەجێن، بەڵام شەڕەکە هەر بەردەوامە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە