كۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب دەردەبڕێت
پرسەنامە 01:15 PM - 2023-04-06
PUKMEDIA
كۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب دەردەبڕێت
بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری مامۆستا مەلا تەیب بەحركە
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستای ئایینی و زانای ناودارو یەكێك لە كەسایەتییە ناودارەكانی هەولێرو بەڕانەتی (مامۆستا مەلا تەیب بەحركە)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم.
مامۆستا مەلا تەیب بەحركە یەكێك بوو لە زانا ناودارەكان و كەسایەتییە كاریگەرەكانی ناوچەكە، رۆڵێكی دیارو بەرچاوی هەبوو لە بڵاوكردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێكەوەژیان لە ناوچەكەدا، گیان لەدەستدانی زیانێكی گەورە بوو، دڵگران و خەمبارین، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

