یەكێتی ئیخباری كوردایەتی لێدراوە
کوردستان 11:17 AM - 2023-04-06
PUKMEDIA
یەكێتی ئیخباری كوردایەتی لێكراوە
دووجارە گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و توركیا، رادەگیرێن، یەكەمیان بەهۆی سزادانی ریفراندۆمەكەی 2017ەوە بوو، كە گوایە بۆ سەربەخۆیی بوو، دووەمیشیان لە سەرەتای مانگی 4ی 2023ەوە بووە، هەردوو راگرتنەكەش لەسەر "كوردایەتییە"، كە بەهانەكە ئەوەیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یارمەتی كوردانی رۆژئاوای داوە لە سوریا.
خەباتی سیاسیی و دیپلۆماسیی و پێشمەرگایەتی شاخ و شاری یەكێتی بۆ ماف و كوردایەتی و لە پێناوی كوردستان دا، تەخت نەبووە، بۆیە ئامانجی سیاسیی یەكێتی وەك هێزێكی سیاسی بۆ خەباتی كوردستانییە كە ناویشی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) یە و سەرۆكی یەكێتیش لە یەكەمین دیداری یەكێتیدا وتی: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داش عیراق نییە"، واتا هەموو جێگە و پارچەیەكی كوردستان، جێگەی خەباتی یەكێتییە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەباتی بۆ سەرتاسەریی كوردستانە و هێزێكی كوردستانییە، خۆئەگەر تیرۆریستانی داعش مەترسییەكەی سەر كورد و كوردستان بێت، ئەوا یەكێتی بۆ بەرەنگاربوونەوە ئامادەیە بە فریای پاراستنیەوە بچێت، وەكچۆن فریای هەولێر كەوت، فریای كۆبانێ لەكەوتن كەوت، ئەوا بۆ ئێستا و ئایندەش ئامادەیە فریای جێگاو پارچەكانی دیكەش بكەوێت و مەترسی تیرۆریستانیان لێ دووربخاتەوە، ئەمەش پێی دەوترێت كوردایەتی راستەقینە، نەك دروشمی كوردایەتی موزەیەف و وەك هێزی دیكە پێچەوانەی كوردایەتی بكات و پێشرەو بێت بۆ پەلاماری كورد و كوردایەتی.
پەرلەمانتارێكی كوردی پێشووی عیراق، وردبینییەكی بۆ ئەو راگرتنەی گەشتە ئاسمانییەكەی سلێمانی توركیا، كردووە و دەڵێت: "ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بە بەیاننامەیەكی پێشوەختەوە هۆكاری سەرەكی راگرتنی ئەو گەشتانە بووە"، وەك ئەوەی شكات لەلای توركیا بكات و هانی سزادانی بدات لەسەر ئەوەی دوو هێلێكۆپتەر كە شەڕڤانی تێدابووە بۆ "ئۆپەراسیۆنی دژ بەداعش" هاتبن، بەڵام ئەو رووداوە خوڵقا، ئەدی شەڕی دژ بەداعش و هاوئاهەنگی كوردانە خراپە، یان هەواڵگریی و راپۆرتدان و زەمینەسازی سزادانی شارێكی هەرێم و دواتریش نوقڵانەو كەیفخۆشی!! بۆیە پەرلەمانتارەكە بەمە دەڵێت: "ئەمە لێدانێكی گەورەیە لەئاسایشی نیشتمانی" كێش ئەمەی كرد ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و هەواڵ و گەورەكردنی هەواڵە شكاتەكەش لە میدیای پارتییەوەن، یەكێتیش لەسەر كوردایەتی شكاتی لێكراوە و شوێنی شكاتەكەش ((كوردایەتی)) ناوێت، بەڵام هەواڵدەر چكارەیە! خۆ كوردایەتی پێناڵێن!
ئەمەش پێمان دەڵێت: "ئەم جۆرە كار و كوردایەتییەش، بە هەردوو بارەكەدا ئەوەی یەكێتی كردی و دەیكات، ئەوەی باڵێكی پارتیش دەیكات" ئەلفێكە، ئەو كوردەش كوردە، ئەو ئەلفەی بەسە!.
بەشی مۆنیتەرینگ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

